د. دێرێ لەتیف باس لەهۆكار و چارەسەرەكانی كیسی چاو دەكات

تەندروستی 05/01/2019



 چاودێر: تابان رەزا
پێڵوی چاوەكان و سپێنەی چاوەكان، بەهۆی دروستبوونی كیسی چەوریەوە تووشی ئاوسان دەبن، ،ئەویش بەهۆی تێشكی  خۆر و پیسبونی ژینگەو و حەساسەت و ئیلتیهاباتی چاوەكەوە دروست دەبێت، كەلە ئێستادا  ئەمە حاڵەتێكی باوە لەناو خەڵكیدا، لەو بارەوەیەوە د. دێرێ لەتیف،پسپۆڕی نەخۆشیەكانی چاو، دەڵێت" بۆئەوەی  چاوەكانتان پارێزراو بێت پێویستە و پاك وخاوێنی چاوەكە  رابگرێت  و چاوەكە زۆر هیلاك نەكرێت. 
                                   كیسی چەوری ناو سپێنەی چاو چییە؟
د. دێرێ لەتیف، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی چاو، ئاماژەبەوە دەكات، كیسی  چەوری كەلە چاودا دروست دەبێت دوو جۆری هەیە، یەكەم ئەو كیسەی لەناو سپێنەی چاو دروست دەبێت جۆرێكی زۆر باوە  لەئێستادا، جارو بار لەسەر سپێەنەكە زیاد دەكات و دەچێتە سەر رەشێنەی چاوەكە، ئەم جۆرەیان لە وڵاتی ئێمەدا زۆرە، هۆكارە سەرەكیەكەی تیشكی خۆر و زەوی تەپوتۆزاویە واتە ژینگەیە.
                                                     نیشانەكانی
 ئەو پسپۆڕە، باس لەوەدەكات، نەخۆش هەستدەكات  شتێك لەسەر چاوی دروستبوە، هەست بەناڕەحەتی دەكات، چاوی دەێشێت و دەكزێتەوە، دەخورێت، زۆر چار ئەمە نیشانەكانیەتی،  نەخۆش بۆ ئەم شتانە سەردانی پزیشك دەكات و دەردەكەوێت كیسی سەرچاوی  هەیە.
ناوبراو وتیشی، لەبەرئەوەی ژینگەی ئێمە پیسە و تەپوتۆزاویەوە تیشكی خۆرمان بەهێزە، بەكارهێنانی چاویلكەی دژەخۆر، رێگری دەكات لەدروستبونی ئەم جۆرە  چەوریانەی ناوچاو. 
                                       كۆتا چارەسەر نەشتەرگەرییە
د. دێرێ لەتیف، رونیدەكاتەوە، ئەم جۆرە كیسەیان ئەگەر بەرێژەیەكی كەم بێت، لەرێگەی پێدانەی قەترەیەكەوە چاك دەبێتەوە، ئەویش لەسەرەتاوە ترسی نیە، ئەگەر  كیسەكە گەورە بێت،  دەبێتە گۆشتی  زیادە  دەچێتە سەر رەشێنەی چاوەكە،بەڵام  ئەگەر زۆر بێت و وردە وردە بچێتە سەر رەشێنەكە ئەوكات چارەسەری كۆتایی بەنەشتەرگەریە، بۆلابردنی كیسەكە"

                                                 كیسی چەوری سەر پێڵوی چاو چیە؟
ئەو پسپۆڕە، لەبارەی جۆرێكی تری كیسی سەر چاوەوە  دەڵێت"  جۆرێكی تر لەكیس لە پێڵوی چاودایە كە كیسی چەوری دروستدەبێت، ئەم جۆریان زیاتر لەگەنجاندا هەیە، لەهەموو تەمنێكیشدا دروست دەبێت،  كەئاوساویەك لەسەر پێڵوی چاوەكە دروست دەبێت كە پێڵوی سەرەوە بێت یان خوارەوە،  جاری وا هەیە  ئاوساویەكە ئازاری هەیە و ئیلتیهاب دەكات، جاری وەها هەیە ئازاری نیە و  تەنها ئاوساویەكە ماوەتەوە  لەناو پێڵوی چاوەكە" 
                                            هۆكارەكان
ناوبراو وتیشی، زۆرجار هۆكارەكانی نادیارە، بەڵام چەند هۆكارێك هەیە  وەك  حەساسیەت و هیلاكی  ئیلتیهاباتی چاو كە لەوانەیە ئەم كیسانە دروست بكات، هەندێ جار بەكارهێنانی جۆری میكیاج بێت بەتایبەت لەخانماندا.
                                    كیسی چەوری سەرپێڵوی چاو مەترسی نیە               
د. دێرێ لەتیف، جەخت لەوە دەكاتەوە، كە دروست بونی ئەم جۆرە كیسی سەرچاوە مەترسی نیە، كەهەندێ جار لەرێگەی بەكارهێنانی قەترە و دەرمانەوە  لادەچێت، یان پێدانی هەندێ رێنمای، كەپێویستە شوێنی كیسەكە  واتە شوێنی كۆبونەوەی چەوریەكە بەپەنجە بشێلرێت، ئەوكات  وردە وردە  چەوریەكە نامنێت، جاری وەهاش هەیە دەمنێتەوە نەخۆش ناڕەحەت دەكات،  ئەوكاتە بەنەشتەرگەری چارەسەر دەكرێت.
                                                       خۆپاراستنەكان 
 ئەو پسپۆڕە،  ئاماژەبەوەدەكات، پێوستە پاك و خاوێنی  رابگرێت  و چاوەكە هیلاك نەكرێت ئەوەش  باشتیرن خۆپارێزییە، هەروەها لەخانماندا مەیكئەپی كوالتی باش بەكاربهێنن بۆئەوەی زیان بەچاویان نەگەێنێت، ئەگەر حەساسیەتی هەبێت دوربكەوێتەوە لەمادە كیمیایەكان، بە تایبەتی مادە كیمیایە بەهێزەكان كەلە سابوندا هەیە، كە ئەگەری هەیە هۆكارێك بێت بۆ رێگری كردن لەدروستبونی ئەم جۆرە چەورییە.