ئەم چەند رێنماییە وادەكات پێستت بە گەنجیی بمێنێتەوە

تەندروستی 01/01/2019

چاودێر:
پزیشكانی پسپۆڕ رێنماییمان دەكەن، كە گرینگی بە پێستمان بدەین بۆ ئەوەی ئەو ئەندامە سەرەكییەی جەستە بە جوانی‌و گەنجی بمێنێتەوە.
رێنماییەكانیش بریتین لە 
1-بەهۆی خواردنی بەسودەوە دەتوانیت رێگری لەچرچی پێست بكەیت، بەتایبەتی خواردنی میوە، لەكاتی نانخواردنی بەیانیاندا زۆر سودی هەیە بۆ تەندروستی پێست، جگە لەوەی كە میوە هێزو توانایەكی بەرچاوت پێدەبەخشێت، ئەو میوانەیشی كە زۆرترین سودیان هەیە بۆ تەندروستی پێست، وەك تو شاتو توتڕك، ئەو میوانەن كە پێكهاتون لە ڤیتامین سی، هەوڵبدە زیاتر گرنگی بەمیوەی سروشتی بدەیت.
2-خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو بە لایەنی كەمەوە لە ڕۆژێكدا، لەلایەكی دیكەوە ئاو یارمەتی ئەنزیمی هەرسكردن دەدات.
3-دوركەوە لە خواردنە چەورەكان، چونكە نەك هەر هەژارە لەمادە خۆراكییە گرنگەكان, بەڵكو دەبێتە هۆی قەلەوبون‌و نەخۆشی تر ئەمەش وا دەكات پێست بەشێوەیەكی پیرتر دەربكەوێت.
4-چالاكی وەرزشی، بەشێكی سەرەكییە بۆ پاراستنی پێست، چالاكییە فیزیكییەكان یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جوڵە‌و جیڕی ماسولكە‌و باشتركردنی تەندروستی لەش بەگشتی‌و جوانی، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی لەش دژ بە نەخۆشییەكانی دڵ‌و هاوكارە بۆ گەنجتر دەركەوتن، یەكێك لە باشترین راهێنانەكانیش بریتییە لە راهێنانی رۆیشتن بە پێ، راهێنان هانی خوێن دەدات كە بە لێشاو بە لەشدا بڕوات.
5-بونی  پەستای دەرونی، لە ژیاندا بارێكی ئاساییە‌و توشی هەموان دەبێت، بەڵام هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵی خۆت زۆر باشتر دەبێت، چونكە لێكوڵینەوەكان دەریانخستوە پەستانی دەرونی پرۆسەی تەمەن خێرا دەكات، كاتێك كە تۆ لەژێر پەستانێكی دەرونیدایت هاوسەنگی سروشتی‌و دەردانی هۆڕمۆنەكانت تێكدەچێت، ئەمەش دەسكەوتنی كۆلاجین قورس دەكات، كە سەرچاوەی جوانی‌و مانەوەی پێستە بە گەنجی.
6-دور كەوە لە خۆبەردانە بەر تیشكی خۆر، بەتایبەتی كە تیشكی خۆر بەهێزە، چونكە تیشكە سەرو بنەوشەییەكان دەبنە هۆی خێراكردنی پرۆسەی پیربونی پێست.