چۆن قارچكی ژەهراوی بناسینەوە؟

تەندروستی 29/12/2018


چاودێر: تابان رەزا
قارچك یەكێكە لە خۆراكە بەسودەكان، كە بڕێكی باش ڤیتامین و  پرۆتینی تێدایە، سودێكی باشی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە،  لەهەمانكاتدا قارچكی ژەهراویش هەیە، ئەگەر هاتو هاوڵاتیان ئاگادار نەبن لە بەكارهێنانی زیان بەتەندروستیان دەگەێنێت،لەوبارەیەوە  لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك، دەڵێت" پێویستە هاوڵاتیان ئەو  قارچكانەی لەبندارو  لەسەر رەگی دار و دەوەنەكاندان بەهیچ شێوەیەك بەركارنەهێنن،  چونكە شیاوی خواردن نین و ژەهراوین.
چۆن قارچكی ژەهراوی بناسینەوە
لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك، ئاماژەبەوەدەكات، بەشێوەیەكی گشتی جیاكردنەوەی قارچك بەرێگەی زانستی  لە تاقیگە  دەكرێت، بەڵام بۆئەو كەسانەی لەماڵەوەن  دەتوانن بە رێگەیەكی سادە  لەڕێی بەكارهێنانی خوێوە بزانن كە ئەو قارچكە گونجاوە بۆ خواردن یاخود نا، ئەویش بەبەكارهێنانی خوێێ  كە پێویستە قارچكەكە كەمێك شێدار بێت  و بخرێتە ناو ئاو پاشان خوێێ تێبكرێت، ئەگەر رەنگی قارچكەكە گۆڕا بۆ  زەرد ئەوە تۆپزینی تێدایە  واتە ئەو قارچكە ژەهراوییەو بۆ خواردن نابێت،چونكە تۆپزینەكە لەگەڵ  خوێكە كارلێك دەكات  و ژەهراوی دەبێت، بەڵام ئەگەر رەنگی نەگۆڕا بۆ زەرد  و رەنگی بەرەو رەش رۆشت  ئەو قارچكە شیاوی خواردنە  و هیچ كێشەیەكی  بۆ خواردن نیە.
هۆكارەكانی ژەهراوی  بونی قارچك
 ئەو ئەندازیارە، دەڵێت" هۆكاری ژەهراوی بونی قارچكەكە كارلێكردنە،كاتێك قارچك بڕێك لەتۆبزینی تێدایە ئەگەر لەسەر رەگی دارەكان بێت ئەو تۆپزینە  گەشەدەكات و دەبێتە هۆی  ژەهراوی بون.
ئەو شوێنانەی نابێت قارچكیان لێبهێنرێت
 ناوبراو وتیشی، ئەو قارچكانەی لەبن دار و  دەوەنەكاندان بەهیچ شێوەیەك شیاوی خواردن نین، بۆیە پێوستە ئەو قارچكانەی لەسەر رەگی دارەكان و بن دەوەنەكانن  یان ئەو شوێنانەی لمی زۆرە واتە نەرمەڵانەكان بەكارنەیەت  بۆ خواردن.
چون قارچێك بناسینەو كە بەسەرچوە.
 ئەو ئەندازیارە، باس لەوەدەكات،  قارچك 5 بۆ  7 رۆژ دەمێنێتەوە لە بەڕادەدا لە پلەی گەرمی  0بۆ6 دا دەتوانین  قەدی قارچكەكە ببڕیت وسەیری بكەین، ئەگەررەنگی گۆڕابو بۆ رەش ئەوا بەسەرچوە و  لەگەڵ  ئەنزیمەكان كارلێكی كردوە.
قارچكی ژەهراوی زیانی تەندروستی هەیە
 لەشكر حەمید، رونیدەكاتەوە ، قارچكی ژەهراوی كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت، لەبەرئەوەی  تۆبزینی تێدایە  و راستەوخۆ كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە ،زۆر بەخێرای توبزینەكە دەبێتەهۆی دروستبونی تەسەموم كە بەسكچون و رشانەوە دەستپێدەكات و دواتر كاریگەری دەكاتە سەر جگەر و  مەترسیدارە تەنانەت دەگاتە حاڵەتی مردنیش.
 وتیشی،  دوای خواردنی قارچكی ژەهراوی راستەوخۆ كاریگەریەكەی دوای چەند كاتژمێرێك  لە بەكارهێنانی دەردەكەوێت، ئەگەر لەماوەی  سێ بۆ پێنج رۆژدا كاریگەریەكەی  دەرنەكەوێت  هیچ كاریگەریەكی نابێت.
پاش ژەهراوی بون بەقارچك چی بكرێت؟
 ئەو ئەندازیارە، دەڵێت" باشترە ئەو كەسانەی   ژەهراوی دەبن سەردانی نەخۆشخانە دەبن، بۆئەوەی چارەسەریان بۆبكرێت، هەم لەرووی شۆردنی گەدەیان و وەرگرتنی دەرمانەوە، بەڵام ئەگەر لەماوەی سێ بۆ پێج رۆژ كاریگەری نەبوو، بەدڵنیایەوە دواتر كاریگەری نابێت.
كام جۆرەی قارچك باشە بۆ خواردن
 لەشكر حەمید، جەخت لەوەدەكاتەوە،  دوو جۆر قارچكی دەستكرد هەیە كە جۆرێكی لەسنورەكانەوە  هاوردە دەكرێت، كە موادی حافیزەی بۆ بەكاردێت،لەڕێگەی  رەشاندنەوە پرژداندن دەكرێت بۆ قارچكەكان  و ماوەیەكی زۆر دەمێنێـەوە، بۆیە قارچكی خۆماڵی باشترە لە دەستكرد، قارچكی سروشتی ئەگەر شوێنەكەی گونجاو بێت لە رەگی دارەكان و مەڵاندنەكان نەبێت باشترە لەقارچكی دەستكرد.
سودەكانی قارچك
ئەو ئەندازیارە، لەبارەی سودەكانی قارچك، ئاماژەبەوەدەكات، قارچك رێژەیەكی زۆری ئاوە سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ،  بۆ  پێست  وگەدە و كردای هەرستكردن، بۆیە زۆر گرنگە بخورێت، چونكە  رێژەیەكی باش پرۆتین و ڤیتامینەكانی تێدایە،   خواردنی سودی باشی هەیە بۆتەندروستی مرۆڤ، بەڵام پێش ئەوەی بخورێت پێویستە پشكنینی بۆ بكرێت.