سکای نیوز: ئەردۆغان چۆن شەڕی داعش دەكات کە دروستكراوی خۆیەتی؟

ڕاپۆرت 25/12/2018

ئا/ رەمەزان شێخانی
لەتویتێكیدا لەئەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: متمانەی تەواوی هەیە كە ئەردوغان ئەركی ریشەكێش كردنی داعش لە ئەستۆ دەگرێت دەتوانێت ئەوە بكات.بەڵام ئەردۆغان چەندین جار تۆمەتباركراوە بە پشتیوانیكردنی داعش لە سوریا،كەواتە ئەردۆغان چۆن شەری دوژمنێك دەكات درووستكراوی خۆیەتی؟
شەوی چوارشەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لە پڕێكدا بریاری دا هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا بكشێنێتەوە كە بەوەرچەرخانێك لە سیاسەتی ئەمریكا لەناوچەكەدا دادەنرێت و شەرڤانانی كوردی بەتەنها بەجێهێشت و ناوچەكەی خستە بەردەم چاوتێبڕینی سەربازی توركیا ئەمەش وا تەرجەمە دەكرێت ترامپ ئەو رۆڵەی بەخشیویەتە ئەردۆغان كە تێرۆریستان لەناوچەكە دا بوونیان نەماوە بۆ ئەنقەرە جگە لە هێزە كوردیەكان.
پشتیوانیكردنی تێرۆریستانی داعش
ماهیر فەرغەلی پسپۆر لە كاروباری گرووپە تێرۆریستیەكان بە سكای نیوزی راگەیاندوە:متمانە بە ئەردۆغان ناكرێت لەشەری دژ بە داعش چونكە هەمیشە ئەردۆغان داعشی وەكو دەرفەتێك بەكارهێناوە بۆ چوونە نێو خاكی سوریا و دژایەتیكردنی هێزە كوردیەكان كەواتە دەتوانین بڵێین بوونی داعش لە بنەرەتدا خزمەت بە بەرژەوەندیەكانی توركیا دەگەێنێت.بەگۆێرەی راپۆرتێكی تۆێژینەوەی چەكداركردن لە ململانیەكاندا كە لە ساڵی 2016 بڵاوكراوەتەوە بەدرێژایی ئەو ساڵانە داعش لە 13 كۆمپانیای توركیەوە پشتیوانی لۆجیستی و سەربازیی پێشكەش كراوە 
توركیا لەسەرەتای شەڕەكەدا رەتیكردەوە بەشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بكات بە بیانووی دەستگیركردنی كونسوڵی تورك لە موسڵ ، تەنانەت دوای ئازاد كردنی بارمتە توركەكان لەلایەن داعش ەوە ئەنقەرە هەر  ئامادە نەبوو شەری داعش بكات.
فەرغەلی ئاشكرای كردوە مامەڵەكردنی توركیا لە گەڵ داعش بەچەند قۆناغێكدا تێپەریوە سەرەتا ئامادە نەبوو هاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بكات بە بیانووی ئەوەی هێرشەكردنە سەر چەكدارانی داعش لەبەرژەوەندی رژێمی سوریادایە ،لەلایەكی دیكەوە لە كاتێكدا كۆبانێ لە ساڵی 2014 گەمارۆ درابوو لە سنوری توركیا سوپای توركیا وەكو تەماشاكەرێك راوەستابوو تەماشای شەرەكەی دەكرد كە دواتر شەرڤانانی پەیەدە توانیان شكست بە گەمارۆی چەكدارانی داعش بهێنن و لە ساڵی 2015 كۆبانی لە تێرۆریستان پاك بكەنەوە كە بە وەرچەرخانێكی گرنگ دادەنرێت لەشەری دژ بە تێرۆریستانی داعش 
دەزگا هەواڵگرییەكان و چەندین كەناڵی راگەیاندن ئاشكرایان كردوە توركیا رۆڵی گەورەی هەبوە لە پشتیوانی كردنی داعش و رێگە خۆش كردن بۆ هاتنی چەكدارانی داعش لەئەوروپا و ئاسایای ناوەراستەوە بەرەو سوریا.
هەروەك هێزە كوردیەكان و ئەو هێزانەی دیكە كە شاری مەنبج یان رزگاركرد لە ساڵی 2016 چەندین بەڵگەو وێنەویان دەسكەوت سەبارەت بە پشتیوانیكردنی داعش لەلایەن توركیاوە.پاش دوو ساڵیش رۆژنامەی جمهورییەت ئاشكرای كرد كە دەزگای هەواڵگری توركیا لە ساڵی 2013 و 2014 تێوەگلاوە لە گەیاندنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئەو ناوچانەی كە لەژێر دەسەلاتی داعشدا بوون كە دواتر سەرنوسەری رۆژنامەكە لەلایەن دەسەڵاتی توركیاوە بە نزیكەی 6 ساڵ زیندانی كرا بەتۆمەتی ئاشكرا كردنی نهێنیەكانی دەوڵەت.

پاش ئەوەی توركیا بوونی سەربازی خۆی لە ئەدلب و عەفرین و ژمارەیەك ناوچەی دیكەی كوردنشین لە سنوری وڵاتەكەی چەسپاند،ئەنقەرە چاوی بریوەتە ناوچەكانی خۆرهەڵاتی فورات كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردن و چەندین جار داوای لە واشنتۆن كرد پشتیوانی هەسە دە نەكات.
فەرغەلی دەڵێت قۆناغی داهاتوو پێویستی بە ئامادەكردنەوەو سازدانەوەی داعش هەیە تا رێگە بۆ توركیا خۆش بێت پلانەكانی خۆی لە خۆرهەڵاتی فورات جێبەجێبكات و شەری كورد بكات.
 هۆشداریشی دا كە لە قۆناغی داهاتوودا داعش لە رووی مەیدانیەوە دەردەكەون تا پاساو بدەنە دەست سوپای توركیا پیلانەكانی خۆی بە ئازادانە لەسوریا جێبەجێبكات.  
سەرچاوە / سكای نیوز عەرەبی