ئەو خواردنانەی دەبنەهۆی زیادبونی شیری دایك

تەندروستی 24/12/2018


چاودێر:
 شیردانی سروشتی بەباشترین رێگە دادەنرێت بۆ تێركردنی منداڵاَ،  چونكە شیری دایك  تەواوی  بەها خۆراكیەكانی  تێدایە كە دەبێتە هۆی  پتەو بونی بەرگەری لەشی منداڵاَ بەرامبەر نەخۆشیەكان و ، هەروەها  گەشەكردنی  جەستەی و مێشكی.
لەو بارەیەوە پسپۆڕان رێنوێنی  دەدەن  بە دایكانی شیردەر كە كۆمەڵێك  خۆراك هەیە دەبێتە هۆی  زیاد بونی  رێژەی شیردان،  كە پێویستە لەكاتی شیر دان بەمنداڵاَ بیخۆن، ئەوانیش  بریتین لەمانەی لای خوارەوە:
1. شۆڤان:  برێكی زۆر پرۆتین و ڤیتامین و كانزا و ریشاڵی خۆراكی تێدایە و مادەی  بیتا- گلوكانی تێدایە كەدەبێـتە هۆی زیاد بونی  شیردان.
2. سپێناخ: ئەم رووەكە بڕێكی زۆر ماددەی ئاسنی  تێَدایە و بە بژاردەیەكی  باش بۆ زیاد بونی شیری دایك دادەنرێت.
3. سیر:  بەخۆراكێكی  ئەفسوناوی  دادەنرێت بۆ زیادبونی  شیری دایك و رێنوێنی  دەدرێت دایكانی شیر دەر بەڕێژەیەكی زۆر بەكاری بهێنن.
4. شەربەتی میوە:  رێنوێنی دایكانی شیردەر دەكرێت شەربەتی  كاڵەك  و هەنار و پرتەقاڵ و میوەكانی  دیكە بخۆنەوە  بەهۆی ئەوەی سودێكی  زۆری هەیە بۆیان.
5. بادەم: دەوڵەمەندە  بەكالیسیۆم و ئۆمیگا 3  كە ئەو ماددانە هۆڕمۆنی شیردان هان دەدەن.
6. جۆ:  ئەم جۆرە دانەوێڵەیە دەوڵەمەندە بەماددەی بیتا- گلوكان و ریشاڵەكان  كەدەبێتە هۆی  زیادبونی  شیردان  و یارمەتیدەر بۆ شێدارهێشتنەوە جەستە.
7. قەیسی: سەرباری ئەوەی  ئەم میوەییە بەسودە بۆ زیادبونی  شیردان، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی هاوسەنگی  هۆڕمۆنەكان لەجەستەدا.
8. شیری مانگا: پێویستە رۆژانە دایكی شیردەر دووكوپ شیری بخواتەوە  بەلایەنی كەمەوە  و هەرچەندە زیاتر شیر بخواتنەوە رێژەی شیردان زیاد دەبێت و پارێزگاری  لەرێژەی كالیسیۆم لەناو جەستەدا دەكات.
9. نۆك: دەوڵەمەندە بەماددەی ئاسن و ڤیتامینB و ریشاڵەكان و كالیسیۆم  و سودێكی زۆری هەیە.
10. گێزەر:  دەوڵەمەندە بەڤیتامین  A یامەتیدەرە بۆ باشكردنی كوالیتی شیری دایك.
11. سەوزەوات: ئەو سەوزەواتانەی  رەنگیان تۆخە  وەك رێحانە و كەلەرم و هتد.... بەسەرچاوەیەكی  باشی كالیسیۆم و ئاسن  و ڤیتامین A  و ڤیتامین K  و فولیك دادەنرێت و سودێكی زۆری بۆ منداڵ و دایكی شیردەر  هەیە.
12. خورما:  دەوڵەمەندە بەماددەی  ئاسن  و كالیسیۆم  بەسەرچاوەیەكی باش دادەنرێت بۆ پارێزگاری  لەرێژەی گلوكۆز لەجەستەی ئافرەتی شیردەر.
13.   ماسی سەلەمون:  دەوڵەمەندە بە ماددەی ئۆمێگا 3 و چەورییە بنەڕەتیەكان كەئەویش پێكهاتەیەكی سەرەكی پێویستە بۆ بەرهەمێنانی  شیری دایك.
14. پەتاتە: بڕێكی  زۆر ماددەی بیتا- كاروتینی تێدایە و توانای  زیادبونی شیری دایكی هەیە.
15. هێلكە: بەسەرچاوەیەكی  ئۆمێگا 3  و ڤیتامینA  و كالیسیۆم  و ژمارەیەك رەگەزی دیكەی  خۆراكی دادەنرێت كە جەستەی دایك پێویستی پێی  هەیە لەكاتی شیردان.
 راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی