لە ئینیستگرامەوە دەتوانیت نامەی دەنگی بنێریت

تەکنەلۆجیا 11/12/2018


كۆمپانیای ئینیستگرام رایگەیاند: خزمەتگوزاریكی نوێی خستوەتە سەر مەسیجە تایبەتە" راستەوخۆكان"
 بەگۆێرەی كۆمپانیاكە لە ئێستادا دەتوانرێت كۆمێنتی دەنگی لەرێگەی مەسیجەكانی ئەینیستگرامەوە بنێردرێت لەبەری نامە نووسین 
كۆمپانیاكە ئەوەشی ئاشكراكردوە لەم خزمەتگوزاریە نوێیەدا ئایكۆنی مایك دەخرێتە سەر نامەكان و پاش پەنجە خستنە سەر مایكەكە دەتوانیت نامەیەكی دەنگی بنێریت لەبری نوسینەوەی نامەو وناردنی بۆ كەسێكی دیكە وپاش تۆماركردنی نامە دەنگییەكە پەنجە لەسەر ئایكۆنی مایكەكە لابە و بەو شێوەیە نامە دەنگێكە دەنێردرێت بۆ كەسی مەبەست 
ئاشكراشی كردوە گەر بتەوێت نامە دەنگییەكە نەڕوات بەلای چەپدا رایكیشە و نامە دەنگییەكە پوچەڵ دەبێتەوەو ناروات.