چەند كەس لەعیراق تۆڕە كۆمەڵایتیەكان بەكاردەهێنێت؟

تەکنەلۆجیا 10/12/2018


نەعیم سجیل روبەیعی وەزیری پەیوەندیەكانی عیراق ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی لەعیراق ئاشكراكرد.
روبەیعی لە وۆرك شۆپێكی ژووری بازرگانی ئەمریكا كە لە شاری بەغدا رێكیخستبوو رایگەیاند: ساڵی پار نزیكەی 19ملیۆن و 300هەزار كەس تۆری ئەنتەرنێتی بەكارهێناوەو زیاتر لە 17 ملیۆن كەسیش تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی وەكو فەیس بووك و تویتەرو واتس ئاپ یان بەكار هێناوەو ساڵانە ئەو ژمارەیش زیاد دەكات
وەزیری پەیوەندیەكانی عیراق باسی لەوەش كرد بەهۆی خواستی بەردەوام لەسەر تۆری ئەنتەرنێت كەرتی حكومەت ناتوانێت بەتەنها ئەو خزمەتگوزاریانە بۆ گەلی عیراق دەستەبەر بكات و كەرتی تایبەت دەتوانێت رۆڵێكی گەورە لەو بوارەدا بگێرێت.