ڤیدیۆ: ریاڵ مەدرید لە براكەی بەرشەلۆنەی بردەوە

وەرزش 09/12/2018

چاودێر: لە هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیادا، یانەی ریاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە تاكە گۆڵێكی گاریس بەیڵ لە یانەی هوێسكای دوایین پلەی ریزبەندیی بردەوە.
بەم بردنەوەیە یانەی شاهانە بە كۆكردنەوەی 26 خاڵ سەركەوت بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندیی.
یانەی هوێسكا بە "برای بەرشەلۆنە" ناوبانگی دەركردووە، بەوپێیەی لە ساڵی 1960دا لەلایەن كۆمەڵێك هاندەری یانە كەتەلۆنییەكەوە دامەزراوە و تاكو ئێستایش هەمان رەنگی درێس و لۆگۆی بەرشەلۆنە بەكاردەهێنن.