بریتانیاو فرەنساو ئەڵمانیا مژدەیەك دەدەنە عادل عەبدولمەهدی

عێراق 09/12/2018




ئاژانسەكان – بابان:

باڵیۆزی هەرسی وڵاتانی بریتانیاو فرەنسا و ئەڵمانیا، لای عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەوە دوو پات دەكەنەوە كە وڵاتەكانیان پابەندی رێككەوتنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دەبن و پارێزگاری لە عیراقیش دەكەن لەكاریگەرییە ئابوورییەكەی سزا سەپێنراوەكانی ئێران.
لەو بەیاننامەیەی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراقدا هاتووە، كە هەرسێ وڵات پشتگیری عیراق دەكەن و بەهەڵوێست دەبن و ناهێڵن كاریگەری سزا ئابوورییەكانی سەر ئێران شوێنەروار بۆ سەر عیراق و عیراقییەكان جێبهێڵێت.

سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)