لە هەولێر، گروپی دەیەمی (هەدەپە) مانیان گرت

کوردستان 09/12/2018



ئاژانسەكان – بابان:

دژی گۆشەگیری (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان PKK،  مانگرتنی لایەنگرانی هەدەپە لە باشوری كوردستان بەردەوامە.
دەیەمین گروپی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری كوردستان، ئەمڕۆ یەك شەممە مانگرتنیان دەستپێكرد و دەشڵێن، بەردەوامدەبن لەمانگرتن تا گۆشەگیریی لەسەر سەرۆك ئۆجەلان بەردەوامبێت.
مۆزەم گونیش، هاوسەرۆكی هەدەپە لە باشوری كوردستان دەڵێت، دژ ب گۆشەگیریی سەرۆك ئۆجەلان و پشتگیریی پەرلەمانتاری مانگرتوو (لەیلا گوڤەن) مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندوە و بەردەوامیش دەبن لە مانگرتن، تا ئەوكاتەی گۆشەگیری لەسەر ئاپۆ بەردەوام بێت و پەرلەمانتارەكانیان لە زیندانەكانی دەوڵەتی توركیادا بمێننەوە.
لەرۆژانی پێشوودا لە هەرێمی كوردستان، ناڕەزایەتی و مانگرتن دژ بە گۆشەگیری ئۆجەلان و زیندانیكردنی پارلەمانتاران و لایەنگران و هاوسەرۆكانی هەدەپە، دەستی پێكردووەو تا ئەمرۆش بەردەوامە.

سەرچاوە: فورات نیوز