بەرەی توركمانی ئامۆژگاری سەرۆكوەزیرانی عیراق و شیعەكان دەكات

عێراق 09/12/2018



ئاژانسەكان - بابان

لە بەیاننامەیەكیدا سەرۆكی بەرەی توركمانی داوا لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات یەكگرتوویی عیراق بپارێزێت و گوێ لە هەندێك سەركردەی شیعەنەگرێت.
ئەرشەد ساڵحی، لە بەیاننامەیەكەیدا داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كردوە حكومەتێك دانەمەزرێنێت بەبێ رێككەوتن و نوێنەرایەتی پێكهاتەكان و  گوێش لە هەندێك سەركردەی شیعەكان نەگرێت، چونكە كاریگەری لەسەر دروستدەكەن و دەیانەوێت دوریبخەنەوە لە پشك و بەش و مافی هەڵبژاردنەكانی توركمانەكان.
لە هەمان بەیاننامەشدا داوا لە هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر دەكات هەوڵی لاوازكردنی توركمانەكان نەدات لەناوچە جێناكۆكەكاندا، بەپێچەوانەوە بەپێویستی دەزانێت هەوڵی بەهێزكردنیان بدات لەناو حكومەتدا.
بەیاننامەكەی ئەرشەد ساڵحی ئەوەشی تێداهاتووە كە دەبێت  پەرلەمانتارانی توركمان، ئەگەر نوێنەری پێكهاتەكەیان لە حكومەتدا نەبێت، ئەوە بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق بكەن و نەبنە شاهیدێكی ساختە بۆ رازیكردنی كەسانی دیكە و فركسیۆنە سیاسیەكانی تر.

سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)