كەناڵێكی تایبەت بە پارەی كۆین دەكرێتەوە

جیهان 09/12/2018





سەرچاوەی هەواڵە جیهانیەكان ڕایانگەیاند كە كۆین لەكۆتای ئەم مانگەدا كەناڵێكی تایبەت بەخۆی دەكاتەوە كەتێیدا زانیاریەكانی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دەگوازێتەوە بۆ بەكارهێنەرانی .
ئەم كەناڵە كە ئۆفیسی سەرەكی لە لەندەنە بەنیازە 7 ڕۆژ لەهەفتەیەكدا و 24 كاتژمێر لەڕۆژێكدا پەخشەكانی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆو بەبێ وچان بگوازێتەوە بۆ بینەران و بەكارهێنەرانی پارەی كۆین.
پەخشی كەناڵەكە بەزمانی ئینگلیزی دەبێت و لۆگۆكەشی بەناوی ( كۆین نیوز ) ەوە دەبێت.
ئامانج لەكردنەوەی كەناڵێكی تایبەتی ئاوا كە 24 كاتژمێرو بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆو بەبەردەوامی لەخزمەتی كڕیارەكان و فرۆشیارەكانیدا بێت ئەوەیە كەبەكارهێنەرانی كۆین زانیاری زیاتریان هەبێت لەسەر نرخەكانی و خولەك بە خولەك ئاگاداری گۆڕانكاریەكان بن و پسپۆڕانی شارەزاش لەم بوارەدا پڕۆگرامیان دەبێَت بۆ زیاتر ئاشنا كردن و ناساندنی ئەم جۆرە پارەیە بەجیهان.