هەدەپە بەنیازە 150 شارەوانی بەدەستبهێنێت

جیهان 09/12/2018

 
چاودێر
لەگەڵ نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە باكووری كوردستان و توركیا، پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئامادەكاری بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زۆر دەكات و راشیانگەیاندووە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا بەئامانجی ئەوەن 150 شارەوانی بەدەستبهێنن.
هەدەپە بەهۆی ئەو فشارە سیاسییانەی لە دوو ساڵی رابردوو لەسەری بووە، كە نزیكەی 60 سەرۆك شارەوانی  شار و قەزاو ناحییەكانی دەستگیركراون و حكومەتی توركیا كەسانیتری لەشوێنی ئەوان داناوە.
جێی باسە وابڕیارە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە مارتی 2019 بەڕێوەبچێت.