دەوڵەمەندترین كەسایەتییەكانی ساڵی 2018 بناسە

ئابوری 09/12/2018

 

چاودێر

لە لیستی دەوڵەمەندترین سەرۆكەكانی جیهاندا، سەرۆكی رووسیا ڤلادیمێر پۆتین، لە پلەی یەكەم دێت، لیستەكەش بەم شێوەی لای خوارەوەیە:
1- سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پۆتین: لە سەرووی لیستی دەوڵەمەندترین سەرۆك وڵاتانی جیهانەوە دێت، سامانەكەیشی نزیكەی 40 ملیار دۆلارە. مووچەی ساڵانەی پۆتین 187 هەزار دۆلارە. لە ماوەی نێوان ساڵانی 2013 و 2016 چوار جار بە بەهێزترین سەرۆكی وڵات لە جیهان دەستنیشان كراوە. پۆتین ساڵی 1952 لە شاری سان پترسبۆرگ لەدایك بووە.
2- ماها فاگیر ئەلۆنگكۆرن (پاشای تایلەند): سامانەكەی 30 ملیار دۆلارە.
3- حەسەنال بولكیە (سوڵتانی برۆنای): سامانەكەی 20 ملیار دۆلارە.
4- خەلیفە كوڕی زێدان ئال نهیان (سەرۆكی ئیمارات): سامانەكەی 15 ملیار دۆلارە.
5-محەمەد كوڕی راشد ئال مەكتوم (جێگری سەرۆكی ئیمارات): سامانەكەی 4 ملیار دۆلارە.
6- دۆناڵد ترەمپ (سەرۆكی ئەمەریكا): سامانەكەی 3.5 ملیار دۆلارە.
7- هانز ئادەمز (شازادەی لیشنشتاین): سامانەكەی 3.5 ملیار دۆلارە.
8- محەمەدی شەشەم (پاشای مەغریب): سامانەكەی 2.5 ملیار دۆلارە.
9- سیباستیان پینێرا (سەرۆكی پێشووی چیلی): سامانەكەی 2.4 ملیار دۆلارە.
10- سەلمان كوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود (پاشای سعوودیە): سامانەكەی 1.3 ملیار دۆلارە.
بێجگە لە سەرۆكەكان چەندین دەوڵەمەندی دیكە لە جیهاندا هەن، ئەوەی خوارەوەش لیستی كەسە دەوڵەمەندەكانی جیهانە:
1- جیف بیزۆس (بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەمازۆن): سامانەكەی 108.4 ملیار دۆلارە.
2- بیل گیتس (دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت): سامانەكەی 91.9 ملیار دۆلارە.
3- وارین بافیت (سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای برێكشایەر هاسەوێی): سامانەكەی 90.1 ملیار دۆلارە.
4- ئەمانسیۆ ئۆرتیگا (یەكێ لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای ئیندارە): سامانەكەی 75.8 ملیار دۆلارە.
5- مارك زوكەربێرگ (دامەزرێنەری فەیسبووك): سامانەكەی 72 ملیار دۆلارە.
6- بێرنار ئارنۆ (بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای LVMH): سامانەكەی 68.7 ملیار دۆلارە.
7- كارلۆس سەلیم (خاوەنی گەورەترین كۆمپانیای پەیوەندیكردن لە ئەمەریكای باشوور): سامانەكەی 67.6 ملیار دۆلارە.
8- لاری ئیلیسۆن (یەكێ لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای ئۆراكل): سامانەكەی 60.4 ملیار دۆلارە.
9- لاری پیگ (یەكێ لە دامەزرێنەران و سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیا گووگل): سامانەكەی 52.2 ملیار دۆلارە.
10- سێرجی برین (سەرۆكی كۆمپانیای ئەلفابت): سامانەكەی 51.9 ملیار دۆلارە.