بە ڤیدیۆ یەكەم دۆڕاندنی مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا ببینە

وەرزش 08/12/2018

چاودێر: یانەی مانچستەر سیتی تامی یەكەم شكستی كرد لەم وەرزەی پریمەرلیگدا، پاڵەوانەكەیشی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەی چێڵسی بوو.
لە هەفتەی 16ی خولی ئینگلتەرادا، یانەی چێڵسی لەنێو یاریگای خۆیدا بە دوو گۆڵی خاوێن لە یانەی مانچستەر سیتی بردەوە.
نگۆلۆ كانتی و داڤید لویز دوو گۆڵەكەی چێڵسییان تۆماركرد. ئەمە یەكەم شكستی مانچستەر سیتی بوو لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرادا.
بەم بردنەوەیە چێڵسی گەڕایەوە نێو ململانێكان و سەركەوت بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی، پاش ئەوەی خاڵەكانی گەیاندە 34 خاڵ.
هاوكات مانچستەر سیتی بەم تاكە شكستە دابەزی بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی بە 41 خاڵەوە، لوتكەی ریزبەندییش بۆ لیڤەرپول بوو بە 42 خاڵ.