ڤیدیۆ: ئارسناڵ لەسەر ریتمی خۆی بەردەوامە

وەرزش 08/12/2018

چاودێر: ئارسناڵەكەی ئۆنای ئیمری بەڕادەیەكی بەرچاو ئاستی بەرزبۆتەوە و چەند هەفتەیەكە لەسەریەك تامی شكستی نەكردوە.
لە هەفتەی 14ی پریمەرلیگدا ئارسناڵ لەنێو یاریگای خۆیدا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەدەرسفێڵدی بردەوە.
تاكە گۆڵی یارییەكە تۆرێرا لە خولەكی 82دا تۆماریكرد.
بەم بردنەوەیە ئارسناڵ كۆی خاڵەكانی گەیاندە 34 خاڵ و لەپلەی چوارەمی ریزبەندیدا پێگەی خۆی قایمكرد.
هەدەرسفێڵدیش بە 10 خاڵەوە لەناوچەی سووری ریزبەندیدایە و پلەی 18ی گرتووە.