پەیامی مەلا بەختیار بۆ کۆچی دوایی جەمال نەبەز

کوردستان 08/12/2018

مەلا بەختیار بەبۆنەی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە
جەمال نەبەز، نەبەزی كوردایەتی بوو
مەلا بەختیار
د. جەمال نەبەز، رووناكبیرو كوردپەروەری ناوداری كوردستان، كۆچی دواییكرد.
لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە، هەمیشە جیاوازی رێبازی كوردایەتیمان لەگەڵ "نەبەزد"دا هەبووە. بەڵام هێندەی چاودێری ئەم شۆڕەسوارەی قەڵەم و ئەدەب‌و زمانی كوردیم كردبێ‌، وردی كوردپەروەرییەكەی بومەتەوە، لەژیانیشیا، تاقە نامەیەكی بۆ ناردووم، ئەوەی من دەیزانم‌و لام لەجیاوازی ئایدۆلۆژی گرنگترە، ئەوەیە "د.جەمال نەبەز" هەمیشە لەسەنگەری كوردایەتیدا بووە. هەرگیز بۆ چركە ساتێكیش، ئەم سەنگەرەی بەهزرو هەڵوێست جێ‌ نەهێشتووە.
یادی هەمیشە بەرزەو یادەوەرییە جوامێرەكانیشی، دەپارێزرێ‌.