شۆفێرانی ئه‌م رێگه‌یه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
چاو‌دێر: پۆلیسی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان هاووڵاتیان و شۆفێرانی سنوره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه پرده‌كانی ژاڵه‌و تۆڤگه به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی پێیان گه‌یشتووه توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و رێژه زۆره‌ی ئۆتۆمبێله‌یان نیه.
رونیشكراوه‌ته‌وه:بۆیه پێویسته له رێگه‌ی سه‌نگاوه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش وتراوه، ره‌چاوی كه‌شو هه‌واو ئه‌و رێژه بارانبارینه زۆره بكه‌ن.