ئەو ٤٣ کتێبەی ئۆرهان پامووکیان کرد بەو ڕۆماننووسەی ئەمڕۆ

ڕەخنەی چاودێر 08/12/2018

وەرگێڕانی لە تورکییەوە: فەرهاد چۆمانی


ئۆرهان پامووکی (٦٦ ساڵ) لە پاییزی ٢٠٠٩ لە زانکۆی ئارڤارد و لە میانی کۆنفرانسی چارلس نۆترۆن سیمینارێکی پێشکەش کرد. دواتر ئەو سیمینارەی قوڵتر و وردەکارانەتر کردە کتێبی "ڕۆماننووسی سادە و بیرکەرەوە" کتێبێکە پامووک بە زوانێکی ڕەوان  لەبارەی ڕۆمان و هونەری نووسینی ڕۆمان و ڕەخنە و ڕەخنەلەخۆگرتن نووسیویەتی.


لەو کتێبەدا پامووک باس لە دەیان کتێب، ڕۆمان و ئەزموون دەکات. ئەو کتێبە لە لایەن ناوەندی ڕۆشنبیری ئەندێشە و لە لایەن بەکر شوانی کراوەتە کوردی.  لە دوو توێی ئەو کتێبەدا پامووک باس لە دەیان کتێب دەکات کە چاوگە و سەرچاوەی بیر و خەیاڵی ئەو بوون، بوونەتە هەوێن بۆ مەینی خەیاڵی ئەو بۆ نووسینی ڕۆمان.


پامووک، کە لە ساڵی ١٩٧٩ تاوەکو ئێستا لەبواری ئەدەبدا کاردەکات و لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی نۆبڵی لەوبوارە بەدەستهێناوە. وەها ناسراوە کە ڕۆماننووسی شارێکە: ئیستەنبوڵ. بەڵام ئێستا ئەو ناوێکی  جیهانییە و ڕۆمانەکانی بۆ زیاتر لە ١٠٠ زمان وەرگێڕدراون.


ئێمە لەنێو ئەو کتێبەدا لیستەیەکمان چێ کردووە کە لە ٤٣ کتێب پێک هاتووە و زۆرێکیشیان بە کوردی هەن:

١- شەڕ و ئاشتی- لیۆ تۆڵستۆی
٢- مەسخ- کافکا
٣- ئانا کارنینا - لیۆ تۆڵستۆی
٤- سوور و ڕەش- ستێنداڵ
٥- هۆتێلی نیشتیمانی دایک - یوسف ئاتیلگان
٦- چۆڵگە- یاقوب قەدری کارائۆسمانئۆغڵو
٧- هونەری ڕۆمان- ئی. ئێم. فۆرستەر
٨- پەروەردەی هەستەکان -گۆستاڤ فلۆبێرت
٩- ڕۆبنسۆن کڕوسۆ-  دانیێڵ دیفۆی
١٠- مارگرێتا و مامۆستا- میخائیل بوڵگاکۆڤ
١١- کوندەپەپووی کوێر- سادق هیدایەت
١٢- ناعومی- جونیشیرۆ تانیزاکی
١٣- ئینستیوتی کۆککردنی کاتژمێران- ئەحمەد حەمدی تانپنار
١٤- گەڕان بەدوای کاتی لەدەستچوودا- پارسێل پرووست
١٥- مادام بۆڤاری- گۆستاڤ فلۆبێرت
١٦- دانپێدانانەکان-  ژان ژاک روسۆ
١٧- برایانی کارامازۆڤ- فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
١٨- متەنسکلی خاتوو ماکبێس- نیکۆڵای لێسکۆڤ
١٩- لۆلیتا - ڤلادیمیر نابوکۆڤ
٢٠- هاملێت- ویلیام شەیکسپیر
٢١- شەیتانەکان- دۆستۆیڤسکی
٢٢- شانامە- فیردەوسی
٢٣-  باولی ئاڵتوونی- هێنری جەیمس
٢٤- سەردەمی عەقڵ- ژان پۆڵ سارتەر
٢٥- یادەوەرییەکانی هادریانوس- مارگارێت یۆرسێنار
٢٦- سەوداسەری قەمەرە- ڕەجاییزادە مەحموود ئەکرەم
٢٧- یولیەسیس -جەیمس جۆیس
٢٨- هەرا و تووڕەیی- ویلیام فۆکنەر
٢٩- شەپۆلەکان- ڤێرجینیا وۆڵف
٣٠- بەڕێز داڵۆوای- ڤێرجینیا وۆڵف
٣١- دارخورما کێوییەکان- ویلیام فۆکنەر
٣٢- دەسگیرانەکان- ئالیساندرۆ مانزۆنی
٣٣- کزەگڕ- ڤلادیمیر نابوکۆڤ
٣٤- خەتخەتێن- ژولیۆ کۆرتازار
٣٥- سێ پڵنگی بەتەڵەوەبوو - گەلێرمۆ کابرێرا ئینفانتێ
٣٦-  لە ویلایەتێکی ئازاددا-  ڤ. س. نایپاوڵ
٣٧- شارە ونەکان- ئیتاڵۆ کالڤینۆ
٣٨- پوورە ژولیا- پاریۆ ڤارگاس یۆسا
٣٩- سوکەڵەی لەتاقەت بەدەریبوون- میلان کۆندێرا
٤٠-  جۆرج پێرێک- تەختەکلیلی بەکارهێنانی ژیان
٤١-   ١٠ ١/٢ مێژووی دونیا- ژولیان بارنێس
٤٢- بیردۆزی ڕۆما- جۆرج لۆکاش
٤٣- بودەنبرووک (چیرۆکی هەڵوەشانەوەی ماڵباتێک) - تۆماس مان