توركیا یاسایی پێدانی رەگەزنامە بە بیانی هەموار دەكات

جیهان 08/12/2018


دەسەڵاتدارانی توركیا بلاویان كردوەتەوە،یاسای پێدانی رەگەزنامەی توركی بە هاوڵاتیانی بیانی لەبەرامبەر كرینی موڵك هەمواركردوەتەوەو لە ئێستادا یاساكە كرینی موڵكی تەواونەكراویش دەگرێتەوە 
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردوەتەوە : بەپێی یاسا نوێیەكە كەسانی بیانی دەتوانن رەگەزنامەی توركی وەرگرن لە كاتی كرینی خانویەك لە پرۆژەكانی نیشتەجێكردن تەنانەتە ئەگەر خانوەكە تەواویش نەكرابێت بە پارەی كاش و نابێت نرخی خانوەكە لە 250 هەزار دۆلار كەمتر بێت 
پێویستە كریار گرێبەستی كڕینی خانوەكە ببات بۆ نووسەر داد 
بەگۆێرەی یاساكە نابێت كەسە بیانیەكە ئەو موڵكە بۆ ماوەی 3 ساڵ بفرۆشێت و بەڵێنیش بدات لە فەرمانگەی تاپۆ لەماوەی ئەو 3 ساڵەدا تاپۆی خانوەكە نەكاتە بە ناوی كەسانی دیكەوە.
بەگۆێرەی یاسا كۆنەكە دەبوو كەسانی بیانی تەنهاخانووی تەواو كراو بكرن بەڵام لە ئێستا یاساكە هەمواركراوەتەوەو ئەو خانوانەش دەگرێتە كە هێشتا تەواو نەكراون.