ئەو داعشەی پێشمەرگە دیلەكانی خستە قەفەسەوە، دادگایی دەكرێت

ڕاپۆرت 08/12/2018


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەتۆمەتی ئەنجامدانی چەندین كاری توندوتیژی والی كەركوكی سەر بە رێكخراوی تێرۆریستی داعش دەستگیركراوەو دادگایی دەكرێت
ئەبو حەمزەی كوردی والی كەركوك ،جێگەی متمانەی خەلیفەی تێرۆریستانی داعش بوە ولەبەر ئەوەی ئەو كات والی باكوری بەغدا بوەو لە شەڕەكاندا سەركەوتوو بوە لەلایەن ئەبوبكری بەغدادیەوە پاداشت دەكرێت و پاشان بە والی كەركوك دادیدەمەزرێنێت.
ئەبوو حەمزە پلان دارێژەری زۆربەی پەلامارە تێرۆریستیەكانی شاری بەغدا بوە وسەرپەرشتی مەشق و راهێنانی چەكدارانی داعشی كردوە چونكە پێشتر ئەفسەر بوە لە ئاسایشی سەربازی هەروەك سەرپەرشتی پرۆسەی بەدیلگرتنی ژمارەیەك ئەفسەرو پێشمەرگەی كردوەو لە نێو قەفسدا بە ئۆتۆمبێل بە شەقامەكاندا هاتوچۆی پێكردوون بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارەكانی بەتایبەت كە لەسەر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە لە دەوروبەری كەركوك زیانی زۆریان پێگەیشتبوو.
ئەبوو حەمزەی كوردی تەمەنی 45 ساڵە،دەرچووی ساڵی 1992 ی كۆلیژی ئاسایشی نەتەوەی بوە ،بە پلەی ئەفسەر رەوانەی بەرێوەبەرێتی ئاسایشی سەربازی فەیلەقی دوو كراوە،ساڵی 2004 بە پلەی رائید گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عیراق شارەزاییكی باشی سەربازی هەبوە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەستگیركراوەو رەوانەی بەندیخانەی كرۆبر كراوەو لە بەندیخانە ئەبو زەید ی تێرۆریستی ناسیوە پاش دەرچوونی لە بەندیخانە جاریكی دیكە چاوی بە ئەبوو زەید دەكەوێتەوە داوای لێكردوە پەیوەندی بەداعشەوە بكات و بەیەعەت بدات پاش بەیعەت دان كراوەبە جێگری بەرپرسی تۆبە لە ویلایەتی باكووری بەغدا،پاشان لەلایەن ئەبو موسلیم چیچانیەوە دەكرێت بە والی سەربازی باكووری بەغدا 
لەدادگای رەسافە دانی بەوەشدا ناوە لەكۆبونەوەیەكدا چاوی بە ئەبوبكری بەغدای بەناو خەلیفەی موسوڵمانان دەكەوێت لە ویلایەتی نەینەوا بەرێوەدەچوو .
ئاشكراشی كردوە پاش كۆبونەوەكە بەتەنها لەگەڵ بەغدادی كۆبوەتەوەو داوای لێكردوە مانگانە راپۆرت بۆ لیژنەی رێگە پێدراو بەرزبكاتەوە بەمەبەستی بە ئاگابوون لەكاروبارەكانی ویلایەتە كە وەكو پاداشتیشی بڕێك پارەی پێبەخشیوە
باسی لەوەشكردوە پاش برینداربوونی والی كەركوك لە هێرشێكی ئاسمانیدا وەكو والی كەركوك دامەزرێنرام و حەویجەم كرد بە بارەگای سەرەكی كە لە چوار كەرت پێكدەهات كە بریتی بوون لە حەویجە ، ریاز ،رەشاد و داقوق وپاشان فیرقەی سەربازی قادسیەش خرایە سەر ویلایەتەكە.لەوێش فەرمانم دەركرد بەرەیەكی شەڕ لەدژی هێزەكانی پێشمەرگە بكرێتەوە تا رێگە لە پێشرەوی هێزەكانی پێشمەرگە بگرین لەو شەرەدا كە 700 چەكداری داعش تێیدا بەشداربوون زەرەرو زیانیكی زۆرمان پێگەیشت،بەڵام لەو شەرەدا نزیكەی 18 كەسمان لە هێزەكانی پێشمەرگە بەدیل گرت ئێمەش بەمەبەستی بەرزركردنەوەی ورەی چەكدارانمان پێشمەرگەكانمان خستە قەفەسەوەو بەنێو شاردا سۆراندمانەوە چونكە لەو شەرەدا بەهۆی زۆری زەرەرو زیانی گیانی و مادیەوە ورەی چەكدارانی داعش بەتەواوەتی دابەزیبوو 
دوای ئەوەی داعش زۆربەی ناوچەكانی لەدەستداوە ئەبوو حەمزە و ژمارەیەك لەسەركردەكانی داعش بەشێوەیەكی نایاسایی روویانكردوەتە توركیاو لەوێ لەیەكێك لە پارێزگاكانی توركیا دەستگیركراون و بۆ عیراق دوورخراوەنەتەوەو پاشان ئەبوو حەمزە لەلایەن دەزگای هەواڵگری عیراقەوە لەبەغدا دەستگیركراوە. 
سەرچاوە // عین العراق نیوز