جەمال نەبەز کۆچی دواییی کرد

ڕەخنەی چاودێر 08/12/2018

ڕەخنەی چاودێر


جەمال نەبەز زمانزان، ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ٨ـی دیسمەبەری ٢٠١٨ کۆچی دواییی کرد.

پڕۆفیسۆر جەمال نەبەز لە ١ـی دیسەمبەری ١٩٣٣ـدا لە سلێمانی لە دایک بووە. لە ١٩٥٠ خوێندکاری شەریعەتی ئیسلامی و فەلسەفە و فیزیک و بیرکاری بوو لە زانکۆی بەغداد. لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، بەسڕە و بەغداد وانەی گوتووەتەوە.
لە ساڵی ١٩٦٢ـوەوە چووەتە ئەڵمانیا و هەرگیز نەگەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. لە زانکۆکانی میونیخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانیناسی خوێندووە.
جێی ئاماژەیە جەمال نەبەز یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کاژیک.

هێندێک لە بەرهەمەکانی
چرۆکی گەرداوەکە/ هی نووسەری ئینگلیز ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز/ ساڵی ١٩٥٥
لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە/ساڵی ١٩٨٦ لە هەولێر
خوێندەواری بە زمانی کوردی/ ساڵی ١٩٨٧
نووسینی کوردی بە لاتینی
وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین
پالتۆ/ساڵی ١٩٥٨/ هی نووسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل
سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە
زمانی یەکگرتووی کوردی/ ساڵی ١٩٧٩
ھەندێک لە کێشە بنەڕەتێکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالزم / ساڵی ٢٠٠١
ڕۆژانی ئاوارەییم، لە سویسرا