نوری مالكی هۆشداری دەداتە سەدر

عێراق 08/12/2018


چاودێر:

سەرۆكی دەوڵەتی یاسا هۆشداری دەداتە هاوپەیمانی سائیرونی سەدرییەكان و دەڵێت 
"هاوپەیمانی بونیاد رێگا نادات عادل عەبدول مەهدی سەرۆك وەزیران، فالح فەیاز پاڵێوراوی وەزارەتی ناوخۆ بگۆڕێت بە پاڵێوراوێكی دیكە".

نوری مالكی بۆ رادیۆی مەربد دەڵێت "گۆڕینی فەیاز بەڵگەی ئەوەیە كە هاوپەیمانی سائیرون ویستی خۆی دەسەپێنێت بەسەر پەرلەمان و حكومەتدا بە رێگای نادەستووری  و ئەوەش مەترسی لەسەر پرۆسەی سیاسی دروست دەكات".
ناوبراوداواشی لە كوتلەی سائیرون لە پەرلەمان كرد روانینی خۆیان رون بكەنەوە كە پاڵیانپێوەدەنێت بۆ رەتكردنەوەی فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ و دەنگنەدان پێی لە پەرلەمان لە حاڵی ئەوەی ئەوەیان بوێت.
نوری مالكی رونیشیكردەوە، بەپێی دەستوور دیاریكردنی پاڵێوراوەكان بۆ وەزارەتەكان لە رێگای دەنگدانی نێو پەرلەمان دەبێت، نەك لە رێگای فەوزا و هەڕەشەوە.