ژنان بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بكەن شیربایی دەدەنە پیاوان

جیهان 08/12/2018



زۆرن ئەو وڵاتانەی كە لەپڕۆسەی هاوسەرگیریدا دەوڵەت بەبڕێك پارە یارمەتیەكی باشی ئەوانە دەدات كە هاوسەرگیری دەكەن بەبڕوای دەوڵەتەكان ئەو پڕۆسەیە نەك دو تاكی كۆمەڵگە بەیەك دەگەیەنێت كاریگەری لەسەر هەمو كۆمەڵگەكەش دەبێت
هەندێ لەو وڵاتانە بەدەست كەمی پیاوەوە گرفتیان هەیە كەتێیدایە بە 15 ژن یەك پیاویان بەردەكەوێت.
ئەرمینیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كەزۆرینەی  كۆمەڵگەكەیان لەڕەگەزی مێن و بەدەست كەمی پیاوەوە گرفتیان هەیەو هەر بۆیە فرە ژنی بۆتە دیاردەیەكی باوی ئەو كۆمەڵگەیە.
لە ئەرمینیا گەر پیاوێك بۆ یەكەمجار هاوسەرگیری بكات لەلایەن ماڵی بوكەوە بڕێك پارەی پێدەدرێت كە وەك یارمەتیەك بۆ ئاسانكردنی پرۆسەكە و هاندانێكیشە بۆ ئەوەی پیاوان ئەو پڕۆسەیە ئەنجام بدەن. 
بەڵام ئەگەر ژنی دوەم و سێیەمی بێت ئەوا ئەو یارمەتیە نایگرێتەوەو هەمو ئەركی پڕۆسەی هاوسەرگیریەكە دەكەوێتە سەرشانی پیاوەكە.