كه‌شناسی هۆشداریدا، بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت
چاو‌دێر: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات بارانبارین ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه:"به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شنلسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ باران بارین به‌رده‌وام بێت و له هه‌ندێ كاتدا به لێزمه ده‌بێت، به تایبه‌تى له پارێزگاى دهۆك و پارێزگاى سلێمانى و باكورى رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ولێر، وه هه‌روه‌ها پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:" سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه پێشبینى باران بارینێكى مام ناوه‌ند ده‌كرێت تا ئێواره، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
رونیشكراوه‌ته‌وه:"له رۆژى چوار شه‌ممه‌وه ئه‌گه‌رى شه‌پۆلێكى تر‌ى باران بارین هه‌یه.