بە دەمامكی پۆتینەوە 2 تورك روتكرانەوە

جیهان 08/12/2018


ئاژانسی (سەباح) توركی ڕایگەیاند دو هاوڵاتی توركی كە بۆ گەشتێكی ئاسای ڕویانكردبوە ئۆكرانیا لەلایەن دو چەتەوە ڕوتكرانەوە.
ئاژانسەكە ڕاشیگەیاند كە دو چەتەكە لەكاتی ئەنجامدانی كارەكەیاندا دەمامكی سەرۆكی ڕوسیایان لەسەركردوە و بڕی 20 هەزار دۆلاریان لەهاوڵاتیە توركەكان سەندوە .
دوای لێكۆڵینەوەی پۆلیس لەدۆسیەكە توانراوە تاوانبارەكان دەسگیر بكات و ڕەوانەی دادگایان بكات و بڕە پارەكەش بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەكانیان.