75 ملیۆن دینار بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران

عێراق 08/12/2018


بانكی رافیده‌ینی عیراق ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه‌  75 هه‌ازر وه‌ك سولفه‌ ده‌درێته‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ كرێچین و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ موچه‌كه‌یان له‌سه‌ر به‌غدایه‌.

له‌و هه‌واڵه‌دا كه‌ بانكی رافیده‌ین له‌چوارچێوه‌ی رێنمایی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هاتووه‌:"لە سۆنگەی سیاسەتی ئەو خەرجیانەی كە ئامانج لێیان پشتگیرییە لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران، بۆ مەبەستی سوككردنی باری سەرشانى هاوڵاتیان لە بواری نیشتەجێبوون، و هاندان بۆ بەبازاڕكردنی یەكەكانی نیشتەجێ‌ لە پرۆژە وەبەرهێنانەكاندا، بڕیاردرا قەرزێك بە بڕی 75 ملیۆن دینار بدرێتە هاوڵاتیان، بۆ مەبەستی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لەو پرۆژانەدا كە تازە جێبەجێكراون لە هەموو پارێزگاكانی عیراق”.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"دەبێت رێژەی تەوابوونی یەكەكانی نیشتەجێبوون شیاون بن بۆ پێشكەشكردنی سەنەد بۆ گرەنتی وەرگرتنی قەرز، و دەبێت تەنیا بە ناوی ئەو كەسەوە بێت كە قەرزەكە وەردەگرێت، ئەو هاوڵاتییەی خواستی لە كڕینی یەكەكانی نیشتەجێبوونە لەو پرۆژانەی تەواوكراون لەلایەن كۆمپانیاكانەوە لە بەغدا و پارێزگاكان، دەتوانن سەنەدی یەكەكانی نیشتەجێبوون پێشكەش بكەن، تا بتوانن قەرزی 75 ملیۆن دینارییەكە وەربگرن”.