پلەی گەرمای شارێكی كوردستان دەگاتە 10 پلە ژێر سفری سەدییەوە

کوردستان 08/12/2018

چاودێر:
  شەوی رابردوو نزمترین پەلەی گەرما لە شاری قارسی باكوری كوردستان تۆماركرا كە 10 پلەی ژێر سفری سەدی بوو.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كەشناسیی ناوچەكە وەرگیراوە، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكە نیمچە هەوراوی دەبێت و پێشبینی دەكرێت لەئێوارەوە لە ئەرزنجان و ناوچەكانی رۆژئاوا، بەفر و باران پێكەوە ببارێت.

شەوی رابردوو نزمترین پلەی گەرما لە دێرسم و ئیغدر 3 پلەی سەدی و لە ئەرزینجان 1 پلە، ئاردەهان 2 پلە، ئاگری 3 پلە، ئەرزوڕووم 4 پلە و قەرس 10 پلەی ژێر سفری سەدی بوو.

پێشبینی دەكرێت بەرزترین پلە لە دێرسم 9 پلە، ئەرزینجان 8 پلە، ئیغدر 6 پلە، ئاگری 4 پلە، ئەرزوڕووم و ئەردەخان 3 پلە و قەرس 2 پلەی سەدی بێت.

بەرپرسانی ناوچەكە هۆشداری دەدەن لەئەگەری روودانی زوقم و بەستن لەكاتەكانی شەو و بەرەبەیاندا.
سەرچاوە/ئەنادۆڵو