گالیسكەی ئینسایت چەند دەنگێكی سەر مەریخ تۆمار دەكات

جیهان 08/12/2018


بەڕێوەبەری ناسا ڕایگەیاند كەبەهۆی پەڕەكە هەستیارەكانی گالیسكەی ئاسمانی (ئینسایت)ە وە توانراوە گوێ لە دەنگە جیاوازەكانی سەر مەریخ بگیرێت.
هەرلە ڕاگەیاندنەكەدا ئاشكرای كردوە كە ئەو دەنگانەی كەتۆماركراون لەلایەن (ئینسایت)ە وە پێدەچێت دەنگی باو دەنگی شەپۆل بێت، كە ئەمە ئەنجامێكی دڵخۆشكەرەیە چونكە بۆ یەكەمجارە لەزەویەوە گوێ لە هەسارەكانیتر بگیرێت و لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێت.
(ئینسایت) ئەو گالیسكە ئاسمانیەیە كە هەفتەی ڕابردو لەلایەن ناساوە ڕەوانەی هەسارەی مەریخ كراو بۆ لێكۆڵینەوە لەو هەسارەیە كە ئایا ژیانی تێدا دەستەبەرە یاخود نا.