مانگرتن لە خواردن لەلایەن زیندانیكراوانی كوردەوە بەردەوامە

جیهان 08/12/2018

    

چاودێر

بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان هاوسەرۆكی دەبەپە سەباحەت تونجەل و ١٤ ژن لە زیندان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند.
 مانگرتن لە خواردنی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری پارتیی دیموكراتیی گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (كەجەدە)  بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢٤هەمین لە زینداندا بەردەوامە.
بۆ هەمان مەبەست، مانگرتن لە خواردنی سەباحەت تونجەل هاوسەرۆكی پارتی هەرێمە دیموكراتییەكان و ١٤ ژنە زیندانی لە بەندیخانەی كۆجائەلی دەستییان بە مانگرتن كردووەو بڕیارە ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت.
تونجەل بە ناوی ئەو زیندانییانەی بەشدارن لە مانگرتنەكە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: "داواكارییەكانی لەیلا گیوڤەن تەنیا داواكاریی ئەو نین، بەڵكو داوای ملیۆنان كورد و دۆستی كوردانە. لەبەرئەوە لەپێناو تێكۆشانی ئاشتی، دیموكراتی و ئازادیی گەلی وەڵاتەكەمان، بەدڵنیاییەوە دەبێ ئازادیی بەڕێز ئۆجالان بەدیبێت، ئەمە ڕاستییەكی مێژوییە. پێویستە كۆتایی بە گۆشەگیریی سەر بەڕێز ئۆجالان بهێنرێت و مەرجەكانی ئاسایش و تەندرووستی دەستەبەر بكرێن. بۆ ئەو مەبەستەش لە بەندیخانەی كاندرا ١٥ ژنەزیندانی مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەستپێدەكەن. ئێمە بانگی هەموو گەلی كورد و هێزە دیموكراتییەكان دەكەین كە خاوەندارەتی لەم داواكارییانە بكەن و تێكۆشانی ئازادی گەشتر بكەن".