كەوچكی دار بە غەسالە مەشۆن

تەندروستی 08/12/2018


 چاودێر:         
لەشكر حمید، ئەندازیاری خۆراك، ئاماژەبەوە دەكات،  لە زۆربەی ماڵاندا لە ئامادەكردن و خواردنی خۆراكدا، كەوچكی دار بەكار دەهێنرێت، خەڵكێكی زۆر لە ئامادەكردن و خواردنی خۆراكدا كەوچكی تەختەبەكار دەهێنن و دواتر بە غەسالەی قاپشتن یان مادەی پاككەرەوەی دەیشۆن، بەوەش بڕێكی زۆر لە مادەی كیمیایی و تایت هەڵدەمژێت و كاتێك بەكاردێت لە كاتی خواردن دا راستەوخۆ مادە كیمیاییەكە دەداتەوە بە خۆراكەكە كە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.
ناوبراو وتیشی،  لەكاتی بەكارهێنانی كەوچكی دار زۆر كات بەشێك لە كەوچكی دار توشی داخوران دەبێت و تێكەڵی خۆراكەكە دەبێت  ودەخورێت كە ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت..
 ئەو ئەندازیارە، باسی لەوەشكردوە،پێویستە هاوڵاتییان لە شۆردنی ئەو كەوچكە زیاتر ئاو بەكار بهێنن و ئەو زیانەیان لەبەرچاو بێت كە لێی دەكەوێتەوە.