میسی ئامادەی یاریی كۆتایی لیپەرتادۆرس دەبێت

وەرزش 07/12/2018

چاودێر: یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشكرایكرد لیۆنێل میسی ئامادەی یاریی كۆتایی جامی لیپەرتادۆرس دەبێت، كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.
بەهۆی شەڕ و ئاژاوەی هاندەرانەوە، یاریی "گەڕانەوە"ی كۆتایی جامی لیپەرتادۆرس لەنێوان بۆكاجۆنیۆرز و ریڤەرپلەیت لە ئەرجەنتینەوە گواسترایەوە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە ریاڵ مەدرید.
لە یاریی چووندا كە لەیاریگای بۆكاجۆنیۆرز بەڕێوەچوو، هەردوولا بەدوو گۆڵ یەكسان بوون.
براوەی سوپەر كلاسیكۆ سەرباری بەدەستهێنانی جامی لیپەرتادۆرس، بەشداریی مۆندیالی یانەكان دەكات.