ڤیدیۆ: یوڤنتۆس قورسترین یاریی ئەم وەرزەی بردەوە

وەرزش 07/12/2018

چاودێر: یانەی یوڤنتۆس قورسترین یاریی ئەم وەرزەی لە خولی ئیتاڵیادا بە سەركەوتن كۆتایی پێهێنا و توانی بە تاكە گۆڵێك لە یانەی ئینتەرمیلان بباتەوە.
ماریۆ ماندزۆكیچی كرواتی لە خولەكی 66دا تاكە گۆڵەكەی یوڤنتۆسی تۆماركرد.
بەم بردنەوەیە یوڤنتۆس كۆی خاڵەكانی گەیاندە 43 خاڵ، سەرباری مانەوەی لە لوتكەی ریزبەندیی خولی ئیتاڵیادا، توانی بەشێوەیەكی كاتی جیاوازیی خاڵەكانی لەگەڵ ناپۆلی دووەمی ریزبەندیدا بۆ 11 خاڵ بەرزبكاتەوە.