ویستى هه‌موو نوێژخوێنانى مزگه‌وته‌كه بكوژێت
عێراق 06/12/2018
بابان – ئاژانسه‌كان:
به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگری و به‌گژداچوونه‌وه‌ى تێرۆر له پارێزگای زیقار، رایده‌گه‌یه‌نێت كه فه‌رمانبه‌رێكى فه‌رمانگه‌ى نه‌وتى زیقار، ژه‌هری كردۆته نێو به‌ڕادى ئاوخواردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێكه‌وه‌و ویستوێتى نوێژخوێنانى ئه‌و مزگه‌وته ژه‌هراوى بكات.
پاش ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار (م.ع.ح) كه ته‌مه‌نى 27 ساڵه‌و له ناصریه داده‌نیشێت، هه‌ڵده‌ستێت به ژه‌هراویكردنى به‌ڕادی ئاوی مزگه‌وتى ناصڕیه‌و و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زوو به‌زوو به‌كاره‌كه‌ى زانراوه، هیچ نوێژخوێنێكى ئه‌و مزگه‌وته ژه‌هراوی نه‌بووه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه راشیده‌گه‌یه‌نێت كه تۆمه‌تباره‌كه دانی ناوه به‌كاره‌كه‌یدا، به‌وه‌ى ده‌ڵێت: ویستوێتى هه‌موو نوێژخوێنه‌كانى مزگه‌وته‌كه ژه‌هراوى بكات، پاشان به‌پێی ماده‌ى 351 یاسای سزادانى عیراقی ده‌ست به‌سه‌ره‌و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ئه‌و كاره‌ش به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: سایتى صوت العراق