زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئێران

جیهان 06/12/2018



بابان

یاریدەدەری پارێزگاری سیستان و بەلوجستان بۆ كاروباری ئەمنی لە خۆرهەڵاتی ئێران ئاشكرایكرد، بەهۆی تەقینەوەكەی چابەهارەوە 3 كەس كوژراون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.
(محەمەد هادی مەرعەشی) لەلێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی "دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەك لە یەكێك لەشەقامەكانی شاری چابەهارە بیسترا، هێزە ئەمنیەكانی ناوخۆ و تیمەكانی فریاكەوتن گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و دەركەوتوە تەقینەوەكە بۆمبێك بوە، كە لەناو ئۆتۆمبێلێكدا دانراوە و بەهۆیەوە 3 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون و ژمارەیەكیش برینداربون".
لەلایەكی دیكەوە سەركردەی هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆی شاری چابەهار ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە، كە باس لەوەدەكەن ژمارەیەك چەكدار بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیانكردۆتەسەر بنكەی پۆلیسی شارەكە.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری (صوت العراق)