نامەیەكی ئەنیشتاین بە دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆلار دەفرۆشرێت

جیهان 06/12/2018


ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردەوە كە نامەیەكی زانای فیزیای  بەناوبانگ ( ئێلبەرت ئەنیشتاین) كە بۆ فەیلەسوفی بەناوبانگی ئەڵمانی (ئێریك جوتكیند) ی نوسیبو بە 2 ملیۆن و نۆ سەد هەزار دۆلار فرۆشرا.
دەسنوسەكە لەژێر ناوی (بیری خوداو ناسنامەی یەهودی) لە هۆڵی مۆزەخانەی (كریستس) لەنيویۆرك لەزیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشرا.
میژوی دەسنوسەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1945 كە ئەوكات ئەنیشتاین لەتەمەنی 74 ساڵیدایە و تیایدا باس لە سەرنجدانی جیهان سەبارەت بە مەسیحیەت و خودا و ناسنامەی یەهودی دەكات و دەڵێت هیچ جیاوازیەك لەنێوان میلەتانی ترو یەهودی نابینم بەڵام لەوانەیە لەلای خەڵكانی تر وا نەبێت.