رێگه له‌هاوسه‌رگیری كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ده‌گیرێت
ژن 06/12/2018
چاو‌دێر: كچه كۆچبه‌رێكی سوریایی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن باوكی هه‌وڵده‌درێت به‌زۆر بدرێت به‌كوڕێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان، پۆلیسی سویدا فریای ده‌كه‌وێت و رزگاری ده‌كه‌ن.
سكای نیوز، بڵاویكردوه‌ته‌وه:" كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵانی كۆچبه‌ری سوریایی له‌وڵاتی سوید، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه هه‌وڵدراوه بدرێته كوڕێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان، به‌ڵام دواتر ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیس كردوه‌و هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" ده‌ست به‌جێ پۆلیس چوونه‌ته شوێنی كچه‌كه‌و به‌ره‌و شوێنێكی پارێزراو بردوویانه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه:" دواتر دۆسیه‌كه‌ی چووه‌ته دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌و به‌پێی یاسایی هاوسه‌رگیری كه نابێت كچه له‌خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵان بێت، پرۆسه‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه".