ریاڵ مەدرید و هازارد رێككەوتن

وەرزش 05/12/2018

چاودێر: راپۆرتە رۆژنامەنوسییەكان لە ئیسپانیاوە ئاماژە بە رێككەوتنی نێوان ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید و ئیدین هازاردی بەلجیكی دەكەن و دوپاتیشیدەكەنەوە "لە هاویندا هازارد دەبێتە مەدریدی".
بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید و بریكاری كارەكانی ئیدین هازارد لەسەر زۆربەی وردەكارییەكان رێككەوتوون.
لە ئێستادا یانەی چێڵسی نایەوێت بە كەمتر لە 170 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هازارد ببێت، لەبەرامبەریشدا یانەی ریاڵ مەدرید هەرچەندە نیازی نییە ئەو بڕە پارەیە بدات، بەڵام ئامادەیە قوربانی بدات و ماركۆ ئەسێنسیۆی ئەستێرەی یانەكە بخاتە نێو گرێبەستەكەوە، واتە بڕێك پارە و ئەسێنسیۆ بداتە چێڵسی لەبەرامبەر ئیدین هازارد.