گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عێراق بڕیاردەدات

عێراق 05/12/2018

چاودێر:

ئەمشەو كۆبونەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

سائیرون و نەسر  و حیكمە، گەورەترین لوتكەی پەرلەمانی عێراق ئەمشەو لەكۆبونەوەدان، بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بڕیارە سبەی پێنج شەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ متمانەدان بە هەشت وەزیری كابینە نوێیەكەی حكومەتی عێراق بەڕێوەبچێت.