ئەم رۆژە كرایە پشووی رەسمی

عێراق 05/12/2018


چاودێر 
رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق، جگە لەهەرێمی كوردستان كرایە پشووی رەسمی.
ئەمڕۆ چوارشەم 5ی كانوونی یەكەم، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو رێكەوتی 10/12/2018 لە عێراق پشووی رەسمی دەبێت بەبۆنەی كۆتاهێنان بەداعش لە عێراق كە ساڵێكی بەسەردا تێدەپەڕێت.
لایخۆشیەوە، سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.