ڤیدیۆ: پێشكەشكارە كوڕەكەی بالۆندۆر داوای چی لە یاریزانە نەرویجییەكە دەكات؟

وەرزش 04/12/2018

چاودێر: لەمیانی دابەشكردنی خەڵاتەكانی بالۆندۆردا، پێشكەشكارە كوڕەكە كە گۆرانیبێژێكی ناسراوی فەرەنسییە، داوایەكی "سەیر" لە ئایدا هاگێربۆرگی یاریزانی نەرویجی دەكات، كە خەڵاتی باشترین یاریزانی كچی بەدەستهێناوە.
پاش ئەوەی هاگێربۆرگ دەچێتە سەر تەختەی شانۆكە و تۆپی ئاڵتونی وەردەگرێت، مارتن سۆلڤیگی گۆرانیبێژی ناسراوی فەرەنسی داوای لێدەكات پێكەوە سەمای "توێرك" بكەن.
ئەم داواكارییەی پێشكەشكارەكە، ئامادەبووانی هۆڵەكە تووشی سەرسوڕمان دەكات، بەوپێیەی سەمای "توێرك" جۆرێكی "نەشیاو"ی سەمایە و بۆ شوێنێكی رەسمی نابێت. 

(ئێرە كلیك بكە بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆیەكی سەمای توێرك)

لەگەڵ وتنی وشەی "توێرك"دا راستەوخۆ یاریزانە كچەكە داواكارییەكە رەتدەكاتەوە.
دواتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رەخنەی زۆر لە پێشكەشكارەكە دەگیرێت و هەندێك دەڵێن "ئەوە سوكایەتی بووە بە توانای ئەو یاریزانە كچە.. چۆن دەكرێت لەكاتی وەهادا داوایەكی سێكسییانەی لێ بكرێت؟".