ئاشكرابوو.. لەكاتی دابەشكردنی خەڵاتەكانی بالۆندۆردا میسی خەریكی چی بووە؟

وەرزش 04/12/2018


لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەشداریی ئاهەنگی دابەشكردنی تۆپی ئاڵتونی ناكات و چەند خولەكێكیش لەدوای بەخشینی خەڵاتەكە بە لوكا مۆدریچ، میسی لە تۆڕی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی لەگەڵ دوو كوڕەكەیدا "تیاگۆ و ماتیۆ"  بڵاودەكاتەوە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە خاوەنی پێنج خەڵاتی بالۆندۆرە، بەڵام ئەمساڵ لەپلەی پێنجەمدا بوو، كە بە نزمترین پلە دادەنرێت بۆ میسی لە ساڵی 2006ەوە.