برادەر گیان…

ڕەخنەی چاودێر 04/12/2018

بە هاوڕێی خۆشەویستم کاکە “سۆران رەزا”، پێشکەشه
“”””””””””””””””””””
شیعر: ایرج جنتی عطائی
ئاواز : واروژان
گۆرانی: داریوش ئیقبالی
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام
“”””””””
برادەر گیان…
نازانی چەن دڵتەنگم
نازانی..نازانی
برادەر گیان
گرفتاری کام کۆست و نەفرەتم
نازانی دەربەدەر بوون
چەن سەختە
وەکو لافاو
هەمیشە لەسەفەر بوون
برادەر گیان…نازانی
دەردی بە میرات گیریی باوک
چەن تەڵخە
دڵم تەنگە برادەر گیان
برادەر گیان دڵم تەنگە
بەم ڕۆژگارە بێ ئومێدە
دڵم تەنگە
بەم شەوانەی شەکەتی و بێزاریی
بەم دووبارە بوونەوەیە
بێ هودە ، دڵم تەنگە
هەمیشە
هەمان غەم
و
هەمان دەرد
و
هەمان مۆتەکە
دڵم تەنگە برادەر گیان
برادەر گیان..دڵم تەنگە
لە دووبارە بوونەوەی
بەرچاو نا ڕوونی
و
بێ زەردەخەنەیی
دڵم خۆش نیە..برادەر گیان
چ تەنهاییەکی غەماوییە
كە جگە لە من
هەمووان خۆشبەخت و عاشق
عاشق و شادمانن
بە ” سبەی ” دڵخۆشم
كە شایەت سبەی
خۆشبەختی من دەرکەوێ
شەوی خەستە بوونی تەنهایم
……وەلا بنێ
شایەت سبەی
ڕۆژی عاشق بوون بێ
دڵم تەنگە برادەر گیان
برادەر گیان دڵم تەنگە
“”””””””
“”””””””””””””””””””””””
نۆڤەمبەر 2018