شەش ڕۆمانە ترسناکەکە
ڕەخنەی چاودێر
گاردیان: ڕۆمانە ترسناک و تاوانکارییەکان لە جیهاندا خوێنەرانێکی زۆریان لە دەوری
خۆیان کۆ کردووەتەوە. لە خوارەوە شەش ڕۆمانی پڕفرۆش لەو بارەیەوە دەناسێنین.
یەک: درەوشانەوە/ ستیڤن کینگ
چیرۆکی درەوشانەوە
دەربارەی پیاوێکە، کە نووسەرە و پاسەوانی هۆتێلێکی چۆڵە لە ناوچەیەکی کوێستانیدا.
کوڕی ئەم پیاوە کێشەی دەروونیی هەیە و دەتوانێت ڕۆحەکان ببینێت.
دوو: ئامادەبوونی ڕۆحەکان/ شێرلی جەکسۆن
چیرۆکی ئەم ڕۆمانە
دەربارەی دوکتۆرێکە بە ناوی مۆنتاگ، کە لە ماڵێکدا بە ناوی هیل هاوس بە دوای هێندێک
بەڵگەنامەدا دەگەڕێت تا بوونی ڕۆحی سێ کەس بسەلمێنێت.
سێ: دژوارتربوونی بارودۆخەکە/ هێنری جیمز
هێنری جیمز لەم ڕۆمانەدا
کۆمەڵێک ڕۆحی خوڵقاندوون کە بە تەنیشت زیندووەکانەوە دەژین.
چوار: کتێبی خوێناوی/ کلایڤ بارکەر
ئەم کتێبە کۆمەڵەچیرۆکە و
گۆڤاری نایتمز، بە ترسناکترین چیرۆکەکان ناوزەدی کردووە، کە فەزایەکی توندوتیژ و
خوێناوییان هەیە.
پێنج: ترس/ دەن سیمۆنز
دوو کەشتی لە شەختەدا گیر
دەخۆن و کەم کەم ئازووقەیان لێ دەبڕێت و کوشتنیش لە کەشتییەکەدا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد
دەکا و دێوێکیش دەردەکەوێت.
شەش: جان سەرئەنجام دەمرێت/ دەیڤد ڤۆنگ
ئەم ڕۆمانە دەربارەی دوو
کوڕیژگەیە کە پاش کێشانی ماددەی هۆشبەر، دنیای دێوودرنجەکان دەبینن.