هۆشداری دەدرێتە دایکان و باوکان: منداڵەکانتان ببەنە دەرەوە
لەتوێژینەوەیەكی زانستیدا لە بەریتانیا دەركەوتوە كە منداڵان بەراورد بەچینەكانی تر كەمتر دەچنەدەرەوەو كەمتر تیشكی خۆر لێیان دەدات.
هەر بەپێی توێژینەوەكە دەڵێت ئەو منداڵانەی خۆرلێیان نادات یان كەم دەچنە بەر تیشكی خۆر ئەوا ئەو منداڵانە كێشەی تەندروستیان بۆ دروست دەبێت وەكو هەستیاری و نەخۆشیەكانی ئێسك و لاوازی بەرگری لەش.
شارەزایان هۆشداری دەدەنە دایكان و باوكان كە منداڵان جگە لەوەی كە دەبرێن بۆقوتابخانەو دەبرێن بۆ دایەنگە منداڵان پێویستیان بەوەش هەیە كە ببرێنە دەرەوەی ماڵەكانیان وەكوپاركەكان و شوێنی تایبەت بەمنداڵان و باخچەی یاری منداڵان تاكوزیاتر شانسی ئەوەیان هەبێت كەتیشكی خۆر لێیان بدات و هەوای پاك هەڵمژن بۆ ئەوەی منداڵەكانمان تەندروست بن.,