چاو‌دێر: كچه به‌ریتانیه‌ك له‌كاتی ئه‌نجامدانی جوانكاری له‌سه‌ر ددان و لێوه‌كانی و ئه‌نجامدانی كرداری بۆتۆكس، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ لێوه‌كانی زیاتر له‌وه‌ی خۆی ویستوویه‌تی ئه‌ستور ده‌بێت و دواتر ئازارێكی زۆر ده‌یگرێته‌وه. ریچاڵ كنیپه‌ری ته‌مه‌ن 29 ساڵان، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوو له‌هاوڕێكانی ویستویه‌تی جوانكاری به‌سه‌ر لێوو ددانه‌كانیدا بكات و كرداری بۆتۆكس، ئه‌نجام بدات، به‌ڵام روبه‌ڕووی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پزیشكی ده‌بێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه لێوه‌كانی تووشی ئه‌ستووربوونی بێ ئه‌ندازه‌و ئازارێكی زۆر ده‌بنه‌وه. ریچاڵ ویستویه‌تی، ئه‌و كرداری بۆتۆكسه‌ی به 220 پاوه‌ند ئه‌نجامداوه، به‌ڵام پزیشكی ئه‌نجامده‌ری كرداره‌كه هه‌ڵه‌ی كردوه، زیاتر له‌وه‌ی پێویستبووه ماده‌كانی به‌كار هێناوه. ریچاڵ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌و ئازاره‌وه ناڵاندویه‌تی، هاوكات پزیشكانی تایبه‌ت به‌و بواره، هۆشداری ده‌ده‌ن، كه ئه‌نجامدانی ئه‌و كرداره له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نها مه‌شقیان پێكراوه‌و به‌بڕه به‌رامبه‌رێكی كه‌م ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، مه‌ترسی زۆری به‌دواوه‌یه.