كۆتا گفتوگۆی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەكوێ گەیشتووە

ئابوری 27/11/2018

چاودێر:

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق، كۆتا گۆڕانكارییەكان لەبودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 ئاشكرا دەكات.

ناوبارو رایگەیاند، ئەو بەڵگەنامە پێنج خاڵییە دەست نوسە كە لەسەری نوسراوە لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە، كۆتا موناقەشەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتییە كە پێشنیاری كردوە.

خاڵەكانیش بریتین لە
۱ـ دوو نرخ هەبیت بۆ نەوت فرۆشتن نرخێكی نەگۆڕ بۆ بودجەی بەكاربەرو نرخێكی گۆڕاو بۆ بوجەی وەبەرهێنان.
۲ـ ئەو نرخەی كە نەگۆڕە (50) دۆلار بێت بۆ هەربەرمیلێك نەوت.
۳ـ بڕی داهاتی نەوت لە  ۹۷.۷ ترلیۆنەوە دەبیت بە ۷٠،۸ ترلیۆن دینار ئەگەر بِری ۱۱.۸ داهاتی جگە نەوتی بەدەست بیت ئەوا بڕی داهاتی گشتی دەبێتە ۸۲.٦ترلێۆن‌و بڕی ۱۲ ترلێۆن كورتهینانی بۆ زیاد بكرێت سەرجەم خەرجییە تەرخانكراوەكان دەبێت بە نزیكەی ۹٥ ترلیۆن دینار ئەگەر ئەم بڕە لە  خەرجییە گشییەكانی نوسخەی پێشوو تەرخانكراوە كە ۱۳۲ ترلیۆن دینارە دەربكەین ئەوا دەبێت ۳۷ ترلیۆن دینار لە  خەرجییە گشتییەكان كەم بكرێنەوە
٤ـ بڕی كورتهێنان لە  ۲٦.۷ ترلیۆنەوە كەم دەكرێتەوە بۆ ۱۲_۱٥ ترلیۆن واتە گۆڕانكانی لە  تەواوی وەزارەت‌و بەشەكاندا دەبێت روبدات. 
٥ـ بۆیە پشكی هەرێمیش لە و بڕەی كە دانراوە ۹.۳ كەمدەكات بۆیە دەبێت ریگاكانی زیادكردنی پشكی هەرێم ئەو پلانە بێت كە لەگەڵ وەزیری داراییدا تاوتوێمان كرد .