پەبجی نەخشەیەکی تازە زیاد دەکات
كۆمپانیای بەرهەمهێنەری یاری پۆپجی ئاشكرای كرد كە بەم نزیكانە نەخشەیەكی نوێ بۆ یاریەكە زیاد دەكات.
بەگوێرەی ڕونكردنەوەی كۆمپانیاكە ئەو نەخشەیەی كە زیاددەكرێت نەخشەی شاری ڤینیسیای ئیتاڵیایە كە ڕێڕەوی ئاوی زۆری تێدایە كە ئەمەش وا لەیاریەكە دەكات زیاتر سەرنجڕاكێشتر بێت.
كۆمپانیاكە باس لەوەش دەكات كە لەنەخشەی یاریەكەدا چەندین ڕێڕەوی ئاوی و وشكانی و دورگەو نیمچە دورگە بۆ ناو یاریەكە زیاد كراوە كە دەبێتە هۆی سەرنجڕاكێشانی بەكارهێنەرەكانی یاری پۆپجی.