عیراق بڕی هەنارده و داهاتی ساڵی 2017 ئاشكرا دەكات

ئابوری 26/11/2018


ئەمرۆ دووشەممە بانكی ناوەندی عیراق قەبارەی داهاتی ساڵی 2017 راگەیاند كە بریتی بوە لە 38 ملیار دۆلار و بڕی هەناردەش گەیشتوەتە زیاتر لە 57ملیار دۆلار.
بانكی ناوەندی عیراق لە ئامارێكی فەرمیدا بڵاویكردەوە قەبارەی داهاتی عیراق لە ساڵی 2017 گەیشتوەتە زیاتر لە 38 ملیار و 766ملیۆن دۆلار كە بەراورد بە ساڵی 2016 بڕی داهاتی عیراق بەرزبوەتەوە چونكە بڕی داهاتی ساڵی 2016 گەیشتوەتە 34ملیارو 208 ملیۆن دۆلار لە كاتێكدا بڕی داهاتی عیراق لە ساڵی 2015 بریتی بوە لە 48ملیارو 010 ملیۆن دۆلار 
بەگۆێرەی راگەیانداوەكەی بانكی ناوەندی قەبارەی هەناردەكردن لە عیراق ساڵی 2017 گەیشتوەتە 57 ملیارو 559 ملیۆن دۆلار كە بەراورد بە ساڵی 2016 قەبارەی هەناردەكردن لەو ساڵەدا زیادی كردوە بڕی هەناردەكردن لە ساڵی 2016 گەیشتوەتە 48ملیارو 298 ملیۆن دۆلار لە كاتێكدا ساڵی 2015 بەرزتربوە كە بریتی بوە لە 51 ملیارو 328 ملیۆن دۆلار.