ئەمشەو روداوێكی گەورەی مێژویی لەسەر مەریخ رودەدات

تەکنەلۆجیا 26/11/2018



بڕیارە گالیسكەی ئینسایت، كە بۆ لێكۆڵینەوە لە هەسارەی مەریخ نێردراوەتە بۆشایی ئاسمان، ئەمشەو بگاتە سەر مەریخ.
زاناكان ئاماژە بەوەدەكەن، كە نیشتنەوەی گالیسكەی ئینسایت بە سەركەوتویی لەسەر مەریخ، دەبێتە روداوێكی گەورەی مێژویی، چونكە ئەم گالیسكەیە پێشكەوتوترە لەهەموو ئەو ئامێر و گالیسكانەی پێشتر نێردراونەتە سەر مەریخ، گالیسكەی ئینسایت ئامێرێكی لەخۆ گرتوە كە دەتوانێت لە هەناوی مەریخ بكۆڵێتەوە. بۆیە ئەگەر بێت و سەركەوتوو بێت، ئەوا جارێكی دیكە لێكۆڵینەوەو نوسینەكان دەربارەی مەریخ دەبێت سەرلەنوێ بنوسرێنەوەو وەكو شۆڕشێكی گۆڕانكاری دەبێت.
لەم وێنەیە شوێنی نیشتنەوەی تەواوی ئەو شتانە دەردەخات كە بۆ مەریخ نێردراون، هەندێكیان بە سەركەوتووی نیشتۆنەتەوە، هەندێكیان شكستیان خواردووە و نەیانتوانیوە بنیشنەوە. لەسەر نەخشەكەش دیارە، ئینسایتیش لە نزیك مەملەكەتی كریۆسیتی دەنیشیتەوە، نوسراوە پلانی شوێنی نیشتنەوە، واتە ئەمشەو دەبێت ئینسایت لەوێ بنیشێتەوە.


سەرنج: لە نوسینی ئەم هەواڵەدا، سود لە زانیارییەكانی هاوكار عەلی  شارەزای جیۆلۆجی وەرگیراوە